پۆڵەتیك پرێس
بریكاری وەزارەتی كلتوری میسڕ ئاشكرایكردووە،تایبەتمەندیە گرنگەكەی پەرستگاری خنوم هۆڵێكە كە بنمیچەكەی بەهۆی 24 ڕاگرەوە وەستێنراوە بەرزی هەر ڕاگرێك نزیكەی پێنج مەتر دەبێت.
دیواری پەرستگاكە دیمەن و دەقی ئایینی لەسەر نوسراوە،پەرستگای خنوم جوانترین پەرستگای میسڕە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یۆنانی و ڕۆمانی.
ئەم پەرستگایە بۆ دروستكردنی 400 ساڵی ویستوە،لە ساڵی 181پێش میلاد دەستكراوە بە دروستكردنی و لە ساڵی 250ی میلادی تەواو بووە،لە ساڵی 1828ی میلادی شوێنەوارناسی فەڕەنسی شامبلیون سەردانی پەرستگاكەی كردووە.