پۆڵه‌تیك پرێس:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، شانده‌كه به‌بێ ڕێككه‌وتن ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێم.
دوای چه‌ندین گه‌ڕی دانوستان و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومی و حزبی عێراق، شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆله‌تیك وتی، شیعه‌كان ئاماده‌نین سازش له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان بكه‌ن، شاندی هه‌رێمیش ئاماده‌نیه به ڕاده‌ستكردنی ته‌واوی دۆسیه‌ی نه‌وت به به‌غدا.
پێشتر ئه‌حمه‌د كینانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا كه له‌نێو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ـی عێراق جێگیركراوه، پێشێلكاریی ده‌ستوورییه”.
هه‌ر به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره شیعه‌یه، هێزه سیاسییه‌كان به شاندی هه‌رێمی كوردستانیان گوتووه، ئه‌وان ڕێككه‌وتنه نه‌وتییه‌كه‌ی نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم كه له‌نێو بودجه‌دا دانراوه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، داواشیكرد “هه‌رێمی كوردستان داهاتی ڕاسته‌قینه‌ی فرۆشتنی نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكات”.