پۆڵه‌تیك پرێس
شیعه‌كان پێشنیازى كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمیش ده‌ڵێت “ئه‌و پێشنیازانه بڕیاری فه‌رمى و یاسایى حكومه‌تى عێراق نیین و ته‌نها بۆچونى كه‌سین”.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”ئه‌و جۆره لێدوان و پێشنیازانه ته‌نها بۆچونى كه‌سین، داواكاریه‌كى فه‌رمى حكومه‌ت و په‌رله‌مانى عێراق نییه”.
وتیشى:”ئه‌و ژمارانه‌ى ئه‌وان بڵاویانكردووه‌ته‌وه ژماره‌ى راسته‌قینه‌ى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان نییه كه ده‌ڵێن 400 هه‌زار كه‌سه، به‌ڵكو هێزى پێشمه‌رگه به‌گشتى به‌وه‌زاره‌ت و به هێزه‌كانى 70 و 80 كه موچه وه‌رده‌گرن 170 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه”.
به‌وته‌ى ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌پێى میلاكى په‌سه‌ندكراوى ساڵى 2010ى پێشمه‌رگه، كه هه‌ردوو وه‌زاره‌ت یه‌كخران میلاكه‌كه به 118 هه‌زار پێشمه‌رگه دیاریكراوه.
جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له هه‌فته‌ى رابردووش نوسراوێكى فه‌رمییان بۆ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق كردووه، به واژۆى وه‌زیر داواى شایسته‌ى مانگانه و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كان بۆ 120 هه‌زار پێشمه‌رگه دابینبكرێت، واته ئه‌وه ژماره‌ى راسته‌قینه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستانه ئه‌و 400 هه‌زاره‌ى كه شیعه‌كان باسى ده‌كه‌ن، ژماره‌ى پێشمه‌رگه و پۆلیس و دژه تیرۆر و ئاسایشه، ناتوانرێت به‌هیچ شێوازێك ده‌ستكارى ژماره‌ى پێشمه‌رگه بكرێت، چونكه به‌پێى ده‌ستور دانى پێدانراوه.