بەکارهێنانی دوو ماسک توشبوونت بە کۆرۆنا کەم دەکات

پۆڵەتیک پرێس
بەپێی ڕاپۆرتە پزیشکیەکان، بەستنی دوو ماسک مەترسی توشبوونت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەم دەکاتەوە

پزیشکانی پسپۆڕی ئەمریکی دەڵێن، هەرچەندە بۆچوونەکان جیاوازن دەربارەی گرنگی بەستنی ماسک بەڵام ڕەنگە بەستنی دوو ماسک ڕێگریەکی زۆر بکات لە مەترسی توشبوونت بە کۆرۆنا

هەروەها پێیان وایە کە بەستنی دووماسک، ڕێگری دەکات لە بڵاوبوونەوەی ئەو گەردیلانەی لە ئەنجامی کۆکین یەنە دەرەوە، هەر بۆیە هەندێک لە خەڵکی ئەگەر ماسکی N95 بەکار نەهێنن دوو دانە لە ماسکەکانیتر ئەبەستن.

هەرچەندە تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی پزیشکی نیە، بۆ سەلماندنی ئەمە بەڵام پزیشکە پسپۆرەکانی ئەمریکا پێیان وایە کە بەربەستێکی زۆر باشە بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا