حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زه‌نگی ڕێكنه‌كه‌وتنی له‌گه‌ل به‌غدا لێدا

پۆڵه‌تیك پرێس:

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی هه‌رێمی بۆ ڕاده‌ستكردنی نه‌وت یان داهاته‌كه‌ی به‌ به‌غدا نیشاندا.

جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ میدیای پارتی ڕاگه‌یاند “کۆبوونەوەکان لەبارەی بودجەی 2021 لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوامە و ئێستا لەو چوارچێوەیەداین کە 250 هەزار بەرمیل نەوت یان داهاتەکەی رادەستی حکومەتی عێراق بکەین و لەبەرامبەر ئەوەدا شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کە نزیکەی 14 ترلیۆن دینارە بدرێتە هەرێمی کوردستان. هەرچەندە باوەڕناکەین کە ئەوەندە بێت، هەروەها 50%ی داهاتی دەروازە سنوورییەکانیش دەدەینە حکومەتی عێراق وەک ئەوەی لە پرۆژەیاساکەدا هاتووە، بۆیە دەبێت حکومەتی عێراقیش پابەندی ئەوە بێت”.

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی، مەودوا 30 رۆژ جارێک مووچە دابەشدەکرێت و کابینەی حکومەتیش هەمان بۆچوونیان هەیە و ئەم بڕیارەش چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا