كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ: هۆشداریی دەدات

پۆڵەتیك پرێس

كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق هۆشداریی دەدات لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی تیرۆركردنی خۆپیشاندەران و چالاكوانانی مەدەنی.

لە راگەیەنراوێكدا كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاندووە، جەخت لە هۆشدارییەكانی پێشوویان لە بارەی تیرۆركردنی چالاكوانان و خۆپیشاندەران دەكەنەوەو رووداوەكانی تیرۆركردنیش بۆ لاوازی دەزگای هەواڵگریی و كەمی زانیاریی ئەمنی دەگەڕێننەوە.

هاوكات ئاماژە بەوەكراوە، ئاشكرانەكردنی ئەو كەسانەی لە تیرۆركردنەكانی پێشوودا تێوەگلاون، هانی كەسانی دیكەی داوە دەست بە دووبارە ئەنجامدانەوەی تاوانەكانیان بكەنەوە.

ئەو راگەیەنراوەی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق دوای ئەوە هات كە رۆژی هەینی رابردود چالاكوانی خۆپیشاندانەكان، ئوسامە خەفاجی لە شوێنی كارەكەی لە شاری بەسڕە لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە كوژرا.

بەپێی ئامارەكانی حكومەتی عێراق، بەهۆی ئەو خۆپیشاندانەكانی ساڵی رابردوی بەغداو شارەكانی دیكەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ، ٥٦٥ كەس كوژراون، بە سەدان كەسیش بریندار بوون، هاوكات بەهۆی فشاری خۆپیشاندەرانەوە حكومەتی پێشووی عێراق ناچار بەوەكرا دەست لەكاربكێشێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا