ماوەیەكە سەركردایەتی كورد نیگەرانە لەو نهێنیانەی ئاشكرا دەكرێن لەبارەی سایكۆلۆجیان لەكاتی پەلاماری داعش ، نەمویست لەوكاتی ئەو بابەتە دابەزێنم ووتم با هێور ببنەوە ئینجا بۆ چارەسەری بێت ، ئیستا ئەو فیلمە دەرچوە سبەی لەویكلیكس و دووسبەی لەبەلگەنامەكانی دەولەتان زۆری ترئاشكرا دەبێت.
ڕاستیەكەی ئەوەیە فەرماندەكان بەرەكانی جەنگیان بەجێهیشت و هەولێریشیان بەجێهێشت بەلام خەلكی سڤیل بەرەكانی گرت ، ئەوە ڕاستیە ، ئەو كاتی سەرۆكی هەرێم هەقی بوو هاوار ببا بۆ هێزەكانی یەكێتی و ئێران وتوركیاو هاوپەیمانان زۆر لای تر ، تەنها توركیا نەهات بەهانایان ئەگینا هەمو هاتن ودوایش سەرۆكی هەریم سوپاسی هەموانی كرد ، بەلام لێرەدا پرسیارەكە ئەوەیە ژمارەی ئەو داعشانەی هێرشیان كردە سەر هەرێم چەند بوون ؟
هەر لە دیبگەو مخمور تا دەگاتە سحیلان ونزیك زاخۆ بەهەمو لێكدانەوەیەكی سەربازی كەمتر بوون لە 300 داعش، هەر جەبهەیەك چەند داعشێك دەهاتن ودەبوە هەلاتنی كورد ، خۆ ئەوە مانای ئەوە نیە داعشەكان لە كورد ئازا تر بن ،نەخیر ، تەنها مەفرەزەیەكی شەڕڤانانی ئافرەت هات و چەقی لە شاخی سنجارو داعشی ڕاگرت ، خۆ هەر ئەوپیشمەرگانە بوون كە چیان بەسەر داگیركەران هێناو لەهەمو كوردستان دەریان كردن ،بەلام ئیستا بۆیە وایان لێهاتوە وەلامەكەی لای ناپلیۆنەو دەلێت : چەند كەسێكی ئازام بدەنێ یەك سوپای گەورەی گەندەلت بۆ ڕادەمالم .
مەسعود عەبدولخالق