پۆڵەتیك پرێس
بڕیارە رۆژی چوارشەمە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و چاوەڕواندەكرێت لەكۆبونەوەكەدا بڕیار لەكردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان بدرێت.
ههرچهنده پێشتر بڕیاربوو سبهینێ سێشهممه لیژنهی باڵای كۆرۆنا له ههرێمی كوردستان كۆببێتهوه، بهڵام بهوتهی دكتۆر سامان بهرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كه به پۆڵهتیك پرێس-ی ڕاگهیاند، رۆژی چوارشەمە 3-2-2020 لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوەو تاوتوێی پێشنیارەكان دەكات و ڕێنمایی نوێی تەندروستی بڵاو دەكەنەوە.
پێشتریش د. رەهێڵ فەریدون، بریكاری وەزیری تەندروستی هەرێم لەبەرنامەی هەگبەی پۆڵەتیك كە لەڕادیۆی پۆڵەتیك پەخشكرا ڕایگەیاند، پێویستە هاوڵاتیان زیاتر خۆیان بپارێزن تا ژیانیان سەلامەت بێت خۆپارێزیش وادەكات ڤایرۆسەكەش زیاتر روو لەكەمبونەوە بكات.
وتیشی: “ئێستا باشترین كاتە تا دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بەڕووی خوێندكاراندا بكرێتەوە بۆ ئەوەی خوێندكاران خوێندنی ساڵێكیان نەفەوتێت”.
سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی خوێندن وەزارەتی پەروەردە پێشنیاری بۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كردووە، بڕیاری كۆتایی لەبارەی دەستپێكردنەوەی خوێندن بدرێت و پێش ئەو وادەیەی دانراوە دەرگای قوتابخانەكان بكرێتەوە.
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لەكۆتا كۆبونەوەی خۆیدا بریاری دا جگە لە قوناغی 12ی ئامادەیی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن تا رۆژی 1-3-2021 بە داخراوەیی بمێنێتەوە و وەزارەتی پەروەردەش پێشنیاری كردووە ئەو وادەیە پێشبخرێت و رۆژی 6-2-2021 بەپەیڕەوكردنی رێنماییە تەندروستییەكان بۆ ئەوەی خوێندنی ساڵێكی خوێندكاران نەفەوتێت و دەست بەخوێندن بكرێتەوە.