پۆڵه‌تیك پرێس:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نزیكه له‌وه‌ی تووشی گورزێكی نوێی خێزانیی ببێت.
ڕۆژنامه‌ی میره‌ر-ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، نێوانی میلانیا و تره‌مپ به‌دۆخێكی نائاسایدا تێپه‌ڕده‌بێت، هاوكات میلانیا بڕیاریداوه له‌حاڵه‌تی ئاڕاسته‌كردنی تۆمه‌ت دژی تره‌مپ به‌هۆی ڕووداوه‌كانی كۆنگرێسه‌وه، ئه‌وا له‌ناوبراو جیاببێته‌وه.
ڕۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، پێشبینیده‌كرێت تێچووی جیابوونه‌وه‌كه‌یان 150 ملیۆن دۆلار بكه‌وێت.
پێشتر ئۆمارۆزا مانیغۆ، نوسه‌ری ئه‌مریكی ئاشكرایكردبوو، هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه به‌دۆخێكی سه‌ختی هاوسه‌رگیریدا تێپه‌ڕده‌بن، هاوكات وتوشیه‌تی “ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ی ماوه‌ی 15 ساڵه به‌رده‌وامه كۆتاییدێت”.
مانیغۆ باسی له‌وه‌شكردووه، میلانیا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی ده‌كرد تره‌مپ پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ستبدات، بۆئه‌وه‌ی داوای جیابوونه‌وه بكات.