به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت به‌شێك له‌موچه‌ی په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان ده‌بڕدرێت

پۆڵه‌تیك پرێس:
بەهۆی بەشداریكردنی لە خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2018 و بەبیانوی دۆڕاندنی سكاڵاكەی، فەرمانگەی دادی هەولێر بڕیاریدا مانگانە یەک لەسەر پێنجی مووچەی شایان عەسکەری ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسۆنی گۆڕان ببڕێت.

شایان عەسكەری، ئەندامی پەرلەمانی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی گۆڕان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:”بەھۆی ئەوەی بەشداربووم لە خۆپشاندانەکانی 25-3-2018 لەگەڵ ھاووڵاتیانی شاری ھەولێر و سەرم بۆیان نەوی نەكرد، دەستیان بردووە بۆ مووچەکەم و لێیان بڕیوە بێ ئەوەی ئاگادار بکرێمەوە”.

وتیشی: دادگاكان لەهەرێمی كوردستان سەربەخۆ نین و حیزبین و دادوەرەكانیش لەژێر فشاردا كارەكانیان ئەنجام دەدەن و بەوەش سكاڵاكان لەبەرژەوەندی حیزب دەشكێتەوە، بەوهۆیەشەوە ئەوان سكاڵاكەیان بردۆتەوە و منیش سكاڵام تۆماكردووە و سكاڵاكەم بردۆتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تەمیزدەكرێتەوە و دادگاكان بەبڕیاری حیزب دەجوڵێنەوە، ئەو سكاڵایەش دەدۆڕێنم بەڵام ئەو كەسانە دڵنیادەكەمەوە، زوڵم تا سەر بەردەوام نابێت و ئەو رۆژە دێت باجەكەی بدەنەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ڕاستە بەهۆی سەربەخۆنەبوونی دادگاكانەوە دۆسیەكەم دۆڕاندووە و هیچ گومانیشم لەوە نیە كە سكاڵای دووەمیش دەدۆڕێنم، بەڵام ئەگەر هەموو موچەكەشم ببڕن خۆم بەبراوەی دۆسیەكە دەزانم”.

بەوتەی شایان عەسكەری ، ئەو كەسانەی سكاڵایان لەسەری هەبووە چەند جارێك داوای رێككەوتیان لەدەرەوەی دادگا كردووە، بەڵام ئەو رازی نەبووە و پێی باش بووە دادگا دۆسیەكە یەكلابكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا