چەند وڵاتێك دژی ناردنی چاودێری نێودەوڵەتین بۆ هەڵبژاردنەكەی عێراق

پۆڵەتیك پرێس

هەر یەكە لە وڵاتانی روسیا و چین كار بۆ ئەوە دەكەن رێگری بكەن لە دەركردنی هەر بڕیارێكی ئەنجومەنی ئاسایش كە پەیوەست بێت بە ناردنی چاودێری نێودەوڵەتی بۆ چاودێری كردنی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق.

ئارام جەمال بەڕێوەبەری پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، هۆكاری دژایەتیكردنەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو وڵاتانە مەترسی ئەوەیان هەیە ئەوە ببێتە نەریتێك و دواتر ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری پێ دەربكات بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتانەش چاودێر بنێرێت، چونكە هەڵبژاردن لەو وڵاتانەی خۆیان شتێكی روو كەشە.

وتیشی، “جگە لە رووسیا و چین هەروەها ئێران و ئەو هێزە عێراقیانەشی لە ئێرانەوە نزیكن وەكو مالیكی و عامری دەیانەوێت رێگری بكەن لە هاتنی چاودێری نێودەوڵەتی بە پاساوی روشاندنی شكۆی سەروەری عێراق”.

ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لەسەر داوای ئەو هێزانەیە كە لە شەقامەوە نزیكن و دەیانەوێت هەڵبژاردنێكی پاك و دوور لە ساختەكاری ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوا دەكرێت چاودێرانی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردنەكە ئامادەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا