كاردانەوەكانی جیهان بەرامبەر كودەتاكەی میانمار

پۆڵەتیك پرێس

زۆرینەی دەوڵەتانی جیهان دژی كودەتا سەربازییەكەی وڵاتی میانمار وەستانەوە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئەو وڵاتە بەسەر سەرۆك و حكومەتی میانماردا ئەنجامیاندا.

ئەمڕۆ دوو شەممە یەكی شوبات، سوپای میانمار پێش دەستپێكردنی یەكەمین كۆبونەوەی پەرلەمان كودەتایەكی سەربازییان ئەنجامداو سەرۆكی ئەو وڵاتەیان لەماڵەكەی خۆیدا دەستبەر كردو چونە سەر حوكم.

هەر چەند كاتژمێرێك دوای رووداوەكە زۆربەی وڵاتە زلهێزەكانی جیهان ئیدانەی كودەتاكەیان كردو داوایانكرد گواستنەوەی دەسەڵات بە رێوشوێنی یاسایی و لەرێگەی هەڵبژاردنەوە بێت، نەك كاری توندوتیژی.

هەریەكە لە ئەمریكا، بەریتانیا، كەنەدا، نەرویج، ژاپۆن و زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپاو ئاسیا دژی كودەتاكە وەستانەوە.

هاوكات رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكانیش سەرەڕای ئیدانەكردنی كودەتاكە هاوكات داوایكرد، ئەو رووداوە لێدانێكی گەورەیە لە پرۆسەی دیموكراتی لەمیانمار.

هەروەها نەتەوەیەكگرتووەكان و زۆرینەی وڵاتان، پشتیوانی خۆیان بۆ گەڕانەوەی دیموكراسی بۆ میانمار دەربڕی.

كودەتاكە دوای ئەوە دێت، سوپای میانمار رایانگەیاند، لەدواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا ساختەكاری كراوە بەوهۆیەشەوە ئەنجامەكانیان رەتكردوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا