سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: سورین لەسەر پەیڕەوكردنی سیستمی لامەركەزی

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، سوورن لەسەر هەڵوێستەكانی پێشووی خۆیان بۆ جێبەجێكردنی سیستمی لامەركەزیی و بە هەماهەنگی لەگەڵ چەندین پسپۆڕ خەریكی ئامادەكردنی رەشنوسێكن لەو بارەیەوە.

ئازاد محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە ماوەی رابردودا لە ئەنجومەنی پارێزگا لیژنەیەكیان لە چەندین كەسی شارەزایان لە بوارەكانی یاسایی و كارگێڕی ئیداری پێكهێناوە تاوەكو راپۆرتێك لە بارەی پەیڕەوكردنی سیستمی لامەركەزییەوە ئامادە بكەن.

دەشڵێت، لیژنەكە رەشنوسێكیان ئامادەكردووە، بەڵام دەیانەوێت جارێكی دیكە پێداچوونەوەی تێدا بكەن هەركات لیژنەكە بۆچوون و كارەكانی خۆیان لە بارەیەوە تەواوكرد ئەوا راپۆرتەكەیان دەچێتە ئەنجوومەنی پارێزگاو دەنگی لەسەر دەدرێت.

لە ماوەی رابردودا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای پەیڕەوكردنی سیستمی لامەركەزیی ئیداریی و دارایی كرد، ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوەو هەندێك لایەنی سیاسی بۆچوونی جیاوازیان لەسەر ئەو داوایەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا