بایدن لەگەڵ كۆمارییەكان كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس
كۆشكی سپی رایگەیاند، سەرۆكی ئەمریكا سیناتۆرە ئەمریكییەكانی بانگهێشتی كۆشكی سپی كردووە تاوەكو پێكەوە تاوتوێی دانانی پلانێك بۆ رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا دابنێن.

جێن پساكی وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، پێشتر یەكێك لەو سیناتۆرانە نامەی بۆ بایدن ناردووەو داوای كۆبونەوەی لێكردووە بۆئەوەی پلانی نوێ دژ بە كۆرۆنا لە ئەمریكا دابنێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەكۆبونەوەكەدا هەردولا ئاڵۆگۆڕی پێویست لەبارەی رێكارە نوێیەكانەوە دەكەن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، پێشتر ژمارەیەك سیناتۆری سەر بەكۆمارییەكان داوایان لە جۆ بایدنی دیموكراتەكان كرد چاو بەو پلان و بودجانەدا بخشێنێتەوە كە پێشتر بۆ رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا دانرابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا