سێ‌ مۆڵگەی نهێنی داعش وێران دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:
سێ‌ مۆڵگەی چەكدارانی داعش لەناوچەكانی باكووری شاری ڕوومادی وێران كران، كە ئەو چەكدارانە بۆ خۆحەشاردان بەكاریانهێناوە.

بەپێی میدیای عێراقی، هێزێكی ئەمنی سوپای عێراق بە پشتیوانی هێزێكی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیان ئەنجامداوەو توانیویانە ئەو سێ‌ مۆڵگەی داعش وێران بكەن.

هەر بەپێی میدیای عێراقی ئۆپەراسیۆنەكە لە ناوچە جیاوازەكانی دەریاچەی ئەلتەرهەری باكوری روومادی ئەنجامدراوەو بڕیارە ئەو ئۆپەراسیۆنانە بەردەوامیشیان هەبێت.

هاوكات شانەی جەنگی عێراق بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنییەكان دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری توانیویانە ئەو مۆڵگە نهێنییانەی داعش ئاشكرابكەن‌و پاشان هێرش بكەنە سەریان.

چەند رۆژێكە هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەستیان بەئۆپەراسیۆن لەچەند ناوچەیەكی عێراق كردووە، ئەوەش بۆ كۆتایی هێنان بەو جموجوڵانەی چەكدارانی داعش ماوەیەكە دەستیان پێكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا