دەسەڵاتەكانی كۆسرەت رەسوڵ لەناو یەكێتی دیاریدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:
ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی دەسەڵاتەكانی كۆسرەت رەسوڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی‌و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی نیشتمانی دیاریكرد.

بەپێی نووسراوێك، كە تایبەت دەست پۆڵەتیك پرێس كەوتووە، دەسەڵاتەكانی كۆسرەت رەسوڵ 11 دەسەڵاتەو بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوسەرۆكایەتی یەكێتی جێبەجێدەكرێت.

هەر بەپێی نووسراوەكە، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوسەرۆكانی یەكێتی لەكاتی پێویستدا داوای كۆبوونەوە لەهاوسەرۆك‌و مەكتەب سیاسی بكات.

هەروەها ئەنجوومەنی باڵا بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی سەركردایەتی بڕیاری یەكگرتن لەگەڵ لایەنی سیاسی‌و سەركردەو كەسایەتییەكانی دیكە دەكەن بە ئامانجی درێژە پێدان بە خەبات لە ریزەكانی یەكێتی.

هەر لەدەسەڵاتەكان هاتووە، ئەنجوومەنی باڵا بۆ هەر پرسێك پەیوەست بەپاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی پرۆژەی دەبێت.

لەبارەی مانەوەی ئەنجوومەنی باڵاش تا بەستنی كۆنگرەی پێنجەم لەكارەكانی بەردەوامدەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا