بەرماڵەكە و چاوەڕوانیەكان.!

كاتی ڕودانی هەر كارێك، یاخود تاوانێك، كە پێویستی بە رێوشوێنی یاسایی بێت، پێویست بە كردنەوەی دۆسیە بكات، ئەو دۆسیەیە بەپێی یاسا و ڕێو شوێنە یاساییەكان كار لەسەر یٔەو ڕووداوانە دەكات كەپیوەستن بەدۆسیەكە و لە ھەمان كات ڕووداوەكان تێیدا تۆمار دەكرێن، بە واتایەكی دیكە، تۆمەتبار كە دەبێتە باس و خاوەن دۆسیە ڕێڕەوی دادگاییەكەو ئامادەكارییەكان بۆ دادگایی كردنی لەسەر یٔەو كارەی كە ئەنجامیداوە و دۆسییەی لەسەر كراوەتەوە، نەك ئەوی پاش رووداو دۆسییە كردنەوەكە ئەنجامی دەدا.

كابرای بەڕماڵەكە بۆ ئەوقسانەی كردوویەتی چاوەڕوان كراوە و زۆریش لەجێ بووە چاوەڕوانیەكە، ڕەنگە بلێێن چۆن؟ كە ڕووداوێك ڕوودەدا كردار و گوفتاری یەكەم خۆت لێی بەرپرسی واتا خۆتی یٔەنجامی دەدەی،

بەڵام كە كات دێتە سەر ڕووداوەكە دەكەوێتە نێوان ڕووداو كاردانەوەكان دەسپێكی ھاندان و پەیوەندی دروست دەبێت یٔەمەش لایەنی سلبی و ئیجابی لێوە بەرجەستەدەبێ.

بەشێك لەوانەی دەترسن یان دەیانەوێ توشی كێشەت نەكەن ھانتدەدەن بۆ یٔەوەی بیسەلمێنی كارەكەی ئەنجامت داوە دوورە لە ڕاستی نیەتت و دڵت یٔەوەنەبووە بە ھەڵە خوێندنەوە و لێكدانەوەی بۆ كراوە.

دەكرێ بە جۆری ھەڕەشەش بێ واتا لەلایەنێك كە خراپ بەسەری دادەشكێتەوە، ناچار بكرێت بە گۆڕینی تەواوی خوێندنەوەو ڕووداوەكان وە ڕونیشە لە كۆمەڵگەی كوردی ھاوشێوەی یٔەم ڕووداوانە زۆر بینراوەو دەكرێ بڵێین بۆتە دیاردە، نموونەی بەرچاو باڵامان ھەیە، لەناویدا

“وامزانی ڕادیۆیە” یەكێكە لە دیارەكان.
بەشێكیش لەوانەی بەلایەنی یٔیجابی دەیبینن ھانت دەدەن بۆ بەردەوامبوون سوور بوون ، بەڵام خاوەن یٔەو بۆچونانە كەمترن، لەبەر یٔەوەی لای یٔێمە عەقلی باو، هەرەشە و ترس و تۆقاندنە.

خەڵكیش دەڵێن؛ ئێمە ھەڵوێست و كرداری ناو مزگەووتمان وەرگرتووە نەك لێدوانەكانی دووایی.

گەرمیان گڕاوی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا