کازمی پەیمانی تۆڵەسەندنەوە بە خێزانی شەهیدان دەدات

پۆڵەتیک پرێس

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کەسانێک دەیانەوێت خوێنی گەلی عێراقی بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و پارە بەکاربهێنن.

رۆژی شەممە، مستەفا کازمی پێشوازی لە کەسوکاری قوربانیانی تەقینەوەکەی گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا کرد و رایگەیاند، من باوک و برای هەموو ئەو کەسە بێتاوانانەم کە لە شەقامەکانی بەغدا کوژران.

ئاماژەی بەوەشکرد، خوێنی هاوڵاتیانی عێراق بەنرخە و هەموو ئەوانەی لە رشتنی ئەو خوێنە تێوەگلاون باجی خۆیان دەدەن.

وتیشی: خوێنی مستەفا کازمی یاخود هەر بەرپرسێکی دیکەی عێراقی لە خوێنی چایچییەک گرانبەهاتر نییە.

20ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگای ئەنبار و کەرکوک و سەڵاحەدین، قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانیان دەستپێکرد.

ئەو ئۆپراسیۆنەش لەدوای تەقینەوەکەی ئەم مانگەی گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا ئەنجامدرا کە بەهۆیەوە 32 کەس کوژران و 110 کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا