فارس عیسا: ئومێد هەیە هەولێرو بەغدا بگەنە رێككەوتن

پۆڵەتیك پرێس
فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا دەڵێت: شاندی هەرێمی كوردستان رۆژی 31ی كانوونی دووەم، سەردانی بەغدا دەكەن، بە مەبەستی دوایین گفتوگۆكردن لەبارەی پشكی هەرێم لەبودجەی گشتی‌و ئەگەر هەیە هەردوولاش بگەنە رێككەوتن.

فارس عیسا بۆ پۆڵەتیك پرێس دەشڵێت: ئەمە دواین سەردانی شاندەكە دەبێت بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بەشە پشكی هەرێم لە پرۆژە یاساكە و ئومێد هەیە هەردوڵا بگەنە ڕێككەوتن، چونكە هەرێم نەرمی نواندووە بەرانبەر بەغدا.

ئەو بەرپرسەی هەرێم باسی لەوەش كرد، شاندەكە ئێوارەی رۆژی یەك شەممە دەگاتە بەغدا و لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆدەبنەوە، بەگشتی لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم بۆ گەیشتن بەرێككەوتن هەیە.

چوونی شاندەكە لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردووش هەمان شاند لەشاری بەغدابوون‌و چەند كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ لایەنی عێراقی كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا