هەوڵەكان بۆ بەیەكەوە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان‌و ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەستپێكردووە

پۆڵەتیك پرێس:
لەپەرلەمانی عێراق هەوڵەكان بۆ بەیەكەوە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەستپێكردووە، ئەندامێكی لیژنەی یاسایش دەڵێت: ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق نەماون و پێویستە بخرێنەوەكار.

بڕیاربوو رۆژی شەشی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق ئەنجام بدرێت، بەڵام دواتر بە رێككەوتنی سیاسی و سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق هەڵبژاردنەكە بۆ 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ دواخرا، لە پەرلەمانی عێراقیش كار بۆ ئەوە دەكرێت لەگەڵ ئەو هەڵبژاردنەدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەڕێوەبچێت.

ئەڵماس فازڵ، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: وەك ئەندامانی لیژنەی یاسایی لەگەڵ لیژنەی هەرێمەكانی پەرلەمان چەند كۆبوونەوەیەكمان كردووە، تێیدا گفتوگۆمان لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئەو هەڵبژاردنەش بكرێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی وتیشی: ئێستا كار لەسەر هەمواركردنی یاسای ژمارە 12ی 2008ی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەكەین، كە پێموایە ئەم هەوڵە سەربگرێت، چونكە لەڕووی یاسایەوە پێویستە ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق جارێكی دیكە بكەونەوە كار، چونكە ئەو ئەنجومەنانە نەماون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا