مانگی سێ‌ ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عێراق‌و هەرێم

پۆڵەتیك پرێس:
وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەستی بەئامادەكاری بۆ بەدەستهێنانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كردووە، وتەبێژی وەزارەتەكەش دەڵێت: رەنگە لەمانگی سێ‌ ڤاكسینەكە بگات.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: بۆ بەدەستهێنانی ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆنا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لەسەر خەتین، تا ئێستا كاتی گەیشتنی ڤاكسینەكان دیارنییە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم وتیشی: بەرپرسانی تەندروستی تەئكیدیانكردووەتەوە لە مانگی ئادار بڕێك لە ڤاكسینەكان دەگاتە عێراق، لەو ڤاكسینانەش، كە بۆ عێراق دابیندەكرێت بەشێكی بۆ هەرێمی كوردستان دەبێت.

ئاسۆ حەوێزی دڵنیایدا لەوەی كێشەكانی نێوان عێراق و هەرێم كاریگەریان لەسەر ناردنی بەشەدەرمانی هەرێم نابێت و تائێستا بەردەوامی هەیە.

باسی لەوەش كرد، كە ئاستی كۆرۆنا لەهەرێم زۆر باشە و حاڵەتەكانی توشبوون و گیانلەدەستدان زۆر كەمیكردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەیان بەوەكردووە، لە كۆتایی مانگی شوباتی داهاتوو ملیۆنێك و 600 هەزار ڤاكسینی فایزەر دەگاتە عێراق و هاوكات وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەش بەشێوەیەكی سەرەتایی رێككەوتووە لەسەر هاوردەكردنی هەشت ملیۆن ڤاكسینی كۆڤاكس و بڕیارە مانگی نیسانی داهاتوو بگاتە عێراق، لەكۆی ئەو ڤاكسینانەش بەشێكی پشكی هەرێمی كوردستان دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا