شكست بە “پیلان”ێكی هێرشكردنەوە سەر پارێزگای نەینەوا دەهێنرێت

پۆڵەتیك پرێس:
ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویكردەوە، كە شكستیان بە “پیلان”ێك هێناوە، بۆ بە ئامانجگرتنی بینای پارێزگای نەینەوا لەموسڵ.

ئاسایشی نیشتمانی عێراق راشیگەیاند، لەرێگەی زانیاری هەواڵگرییەوە توانیویانە شكست بە “پیلان”ە بهێنن، كە سەرچاوەكەشی چەكدارانی داعش بوون.

بەپێی میدیای عێراق لەو هەوڵەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، حەوت كەس دەستگیركراون، كە سەر بەرێكخراوی داعش بوون‌و بەنیازبوون هێرشی تیرۆرستی بكەنە سەر بینای پارێزگای نەینەوا.

هەر بەپێی میدیای عێراق، ئەو حەوت كەسە سەرجەمیان داواكراو بوون بەماددەی تیرۆرو دوای دەستگیركردنیشیان دەست كراوە بەلێكۆڵینەوە لێیان.

هەروەها ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاشكرایكردووە، ئەو كەسانەی دەستگیركراون، لەلێكۆڵینەوەكان دانیان بەوەدا ناوە بەنیازی ئەنجامدانی هێرش بوون بۆ سەر بینای پارێزگای نەینەوا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا