پۆله‌تیك سپۆرت
دامه‌زراوه‌ی دیلۆیتی تایبه‌ت به لایه‌نی ئابوری ئاشكرای كرد یانه گه‌وره‌كانی تۆپی پێ به گه‌یشتن به كۆتایی ئه‌م وه‌رزه دوو ملیار و 430 ملیۆن یۆرۆ زیانیان پێده‌گات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كاریگه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به‌پێی راپۆرتێكی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه ئه‌و زیانه‌ی به‌ر یانه‌كان ده‌كه‌وێت له‌ماوه‌ی وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌رزه ده‌بێت كه داهاتی گه‌وره‌ترین 20 یانه‌ی ئه‌وروپا له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو وه‌رزه 8 ملیار و 200 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت كه داهاته‌كه‌یان به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 12 كه‌م ده‌كات.
ئه‌م زیانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی پاره‌ی مافی په‌خشی یارییه‌كان و ئاماده‌نه‌بوونی هانده‌ران له یاریگاكان و گه‌شتنه‌كردنی گه‌شتیاران بۆ یاریگاو مۆزه‌خانه‌و ماركێتی تایبه‌ت به یانه‌كان.
به‌پێی راپۆرتی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه داهاتی رۆژی یارییه‌كان له فرۆشتنی خواردن و كه‌ل و په‌لی وه‌رزشی و بلیت پایه‌یه‌كی سه‌ره‌كی داهاتی یانه‌كان پێكده‌هێنێت و ماوه‌یه‌كی زۆریشه یانه‌كان لێی بێ به‌ش بوون.