با بارزانیەكانیش بە ئێران بڵێن .!

بۆچی بارزانیەكان ناتوانن وەڵامی ئێرانیەكان بدەنەوە؟ ئەم ترسە لەپای چیە؟ بۆچی بە ئێرانیەكان ناڵێن ئەگەر ئێمە پشتمان لە كۆماری كوردستان نەكردبایە و زانیاریەكانمان بە ئێوە نەدابایە؛ دەزگای ھەواڵگری ساواك چۆن وا ئاسان دەیتوانی ئاگاداری ھەموو وردەكاریەكانی كۆمار كوردستان بێت؟!

بۆچی بە ئێرانیەكان ناڵێن ئەگەر ئێمە نەبووینایە؛ چۆن تەرمی سەركردەكان ( سلێمان موعینی و مەلا ئاوارە) وا بە ئاسانی بكەوێتە بەردەستتان و شۆرشی رۆژھەڵات بەرەو پوكانەوە ببەن؟!

شەرم و ترسی بۆچیە ئێوەش جاش- قەڵەم و بەناو دەروێشی هونەریتان ھەیە، فەرموون فیلم دەربێنن و بە خەڵك و ئێرانیەكان بڵێن؛ لە دوای روخانی شای ئێران ئەگەر ئێمە نەبوایە ئێوە بەخەونیش دەستتان نەدەگەیشتە شارە كوردیەكان.

پێیان بڵێن: ئێمە كەواسووری بەر لەشكری پاسداران بووین و شار بە شار بۆمان داگیركردن و پێشمەرگەكانی دیموكراتمان تیرۆر دەكرد و شەوانیش لەدەرگای ماڵی كەس و كاری ماڵە پێشمەرگەكانیانمان دەدا و لەجیاتی پاسداران سووكایەتی و هەڕەشەی باركردنمان لێدەكردن!

شەرمی بۆ چیە، چ زۆرە میدیاتان زۆرە وەرن و ھاواربكەن بڵێن: ئەدی ئەوە ئێمە نین حزبەكانی رۆژھەڵاتمان بە پارە بێ دەنگ كردووە و كامەیان خۆی بە فس فس پاڵەوانی ڕۆژهەڵات ناودەبا، هۆتێلە پێنج ئەستێرەكای هەولێر كردۆتە سەنگەری ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران، زۆریش سەرودڵیان دەگیرێ بە ناوی شۆڕش و شۆرشگێڕان.

ئەرێ بەراست بۆچی بە قەولی خۆتان گوتەنی: بۆچی بەرانبەر دوژمن بێ دەنگن؟
خۆ سەردەشت عوسمان ئەوەندەی ئێرانی نەكردبوو و ڕفاندتان و دوای دووسێ ڕۆژ تەرمەكەی دۆزرایەوە..
ویدات چی كردبوو بە قێزەونترین شێوە تیرۆرتان كرد؟
دەیان ھونەرمەند و شاعیر و نوسەر و رۆژنامەنووسی ئەو شارەتان شاربەدەر و زیندانی كرد..

خەڵك بێ ئاگانیە، لە ھەموو شت تێدەگا و ھەست بە ھەموو شت دەكا تەنیا دەیەوێ بزانێ ئێوە تاكەی شێری ناوەوە و رێوی دەرەوە دەبن؟

كەی و چۆن غیرەت دەكەن لە توكیاش بێنەدەنگ كاتێك لە درامای دۆڵی گورگەكان سوكایەتی بە ناوی بارزانی دەكرێ و وەك بازرگانی چەك ناوی دەبا و جەمەدانی سووربەسەریش وەك چەتە دەردەخەن و دەیكوژن؟!

تۆبڵێی یەكێك لەو بەناو هونەرمەندانەشتان توانن بە گرتەیەك وەڵامی ئەو سووكایەتیەی دراما توركیەكە بدەنەوە؟!

بەدران محێدین مستەفا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا