ھاوپەیمانی ھیوا، لە بەغداد خەریكی چین؟

یەكەم: ئێستا و لەم كاتەدا، ئەولەویەتی ھاوپەیمانی ھیوا لە پەڕلەمانی عێراق، چەسپاندنی دەرچەی چارسەرە بۆ قەیرانی دارایی و كێشەی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی ھەرێمی كودستان، لە بودجەی ئیتیحادی ساڵی ٢٠٢١.

دوەم: ھەرسێ ئەندامانی ھاوپەیمانی ھیوا لە لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق، بە پشتیوانی تەواوی ھاوڕێیان، بەردەوام و ھەمیشە ئامادەی گفتوگۆكانی لیژنەی دارایین سەبارەت بودجەی ٢٠٢١ و ھەمو توانای خۆیان بەگەڕ خستوە كە لە نێوان بێباكی دەسەڵاتدارانی ھەرێم و ملھوڕی بەشێك لە رەوتە شیعییە عروبیەكان، مافی خەڵك و فەرمانبەران و موچەخۆرانی ھەرێم نەبێتە قوربانی.

سێھەم: ھاوپەیمانی ھیوا، پشتیوانی چارسەریی كێشە و شایستە داراییەكانی ھەرێم، لەسەر بنەمای دەستوری عێراق دەكات. لەو گۆشە نیگایەوە، لە دیدی ئێمەوە، لەم قۆناغەدا باشترین چارەسەر فرۆشتنی ھەمو نەوتی ھەرێمە لە رێگەی سۆمۆوە.

چوارەم: فرۆشتنی نەوتی ھەرێم لە رێگەی سۆمۆوە، جیایە لە تەسلیمكردنی كێڵگە نەوتیەكان و ھەمو مەلەفی نەوت بە حكومەتی ئیتیحادی. ئەم بابەتەیان دەبێت لەسەر بنەمای دەستوری عێراقی چارەسەر بكرێت، كە پێشنیاری ئیدارەی ھاوبەش دەكات.

پێنجەم: لە ئەگەری شكستھێنانی گفتوگۆكانی ھەرێم و بەغداد، بەھۆی بێباكی دەسەڵات و كەلەبەرەكانی دۆسێی نەوت لە ھەرێم لە لایەك و نەیاریی و ناحەزیی رەوتی شیعی/ عروبی/ فاشیی لە بەغداد لە لایەكیترەوە، ھاوپەیمانی ھیوا، لە گفتوگۆی ھەمەلایەنداین، بۆ پێشخستنی چارەسەریی ئەلتەرناتیڤ.

رابون مەعروف

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا