پۆڵه‌تیك پرێس:
جەمیل بایك، هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) داوا ده‌كات، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڵێنبدات “سیخوڕیی” بۆ توركیا نه‌كات.
جه‌میل بایك، هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه له‌میانی چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی “ستێرك” ڕایگه‌یاندووه، “پارتی بەڵێن بدات، سیخوڕی بۆ تورکیا نەکات و خزمەتی سیاسەتی قڕکردن نەکات، پێویستە ئەوانیش بەڵێنی ئەمە بدەن، ئەگەر بەڵێن بدەن ئەو کاتە کێشەکان باشتر چارەسەر دەبن، داوا لە گەلەکەشمان دەکەین لەم بارەیەوە هاوکار بن”.
جه‌میل بایك جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، “په‌كه‌كه دژی پێگەی باشوری كوردستان و پێشمەرگە نیه”.
هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه پێداگریده‌كات له‌وه‌ی، “دوژمنایەتی باشوریش بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین. هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ئەواندا نییە”.