لەهەرێم بڕیاری نوێ بۆ كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكان دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، لە سەرەتای مانگی شوبات لیژنەی ڕوبەڕووبونەوەی باڵای كۆرۆنا بۆ بڕیاردان لەبارەی كردنەوەی دەرگای خوێندنگە و قوتابخانەكان كۆدەبنەوە”.

به‌بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە 16ی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەیی ده‌ستیپێكرده‌وه‌، بڕیاره‌ دەوامی قۆناخەکانی دیکەش لە یه‌كی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی له‌ سه‌ره‌تایی مانگی ئادار دەستپێبکاتەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: دەبێت هەوڵ بدەین پرۆسەی خوێندن بەردەوام بێت و بۆ ئەو مەبەستەش پێشنیارمان بۆ لیژنەی باڵای روبەرووبونەوەی كۆرۆنا كردووە لە مانگی شوبات كۆبونەوە بكرێت، ئ بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن.

پارێزگاری سلێمانی وتیش: “لیژنەكەش بڕیاریداوە لە 2ی شوبات كۆببێتەوە، بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەكە بڕیاری نوێ لەبارەی كردنەوەی دەرگای خوێندنگە و قوتابخانەكان بدات”.

لەبارەی كۆكردنەوە و هاتنی دەروێش و خەلیفەكان بۆ تەكیەی كەسنەزانی لەسلیچمانی باسی لەوەكرد، لە هەر چالاكیەكدا كە لە هەریچم یان پارێزگاكاندا ڕووداداتدەبێت هەماهەنگی تەواو لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەكان و پارێزگار و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی قەرەباڵغیەكان زیان بە تەندروستی نەگەیەنێت.

بەوتەی هەڤاڵ ئەبوبەكر، دەبێت لامەركەزیەت بچەسپێت بۆ بەهێزكردنی هەیكەلیەتی حكومەت و كەمكردنەوەی رۆتین و زۆركردنی خزمەتگوزاریەكان، ئەو پرسەش لە كارنامەی حكومەت جێگیر كراوە ئومێدەكەن دوای یەكلایبونەوەی بارودخی حكومەتی عێراق و هەرێم دۆسیەی لامەركەزی كاری لەسەر بكرێت و بچێتە پێشەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا