پەرلەمانتارێك: هەرێم نیەتی نییە نەوت رادەستی بەغدا بكات

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارەی هەفتەی داهاتوو شاندی دانوستانكاری هەرێم جارێكی دیكە سەردانی بەغدا بكاتەوە، بەمەبەستی گەیشتنە رێككەوتن لەبارەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم.

دوای گەڕانەوەی شاندی دانوستانكاری هەرێم لە 28ی كانونی دووەم، ئەندامانی ئەو شاندە ئاماژەیان بەوەدا، گفتوگۆکان بەردەوامن بە ئاراستەی گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر بنەمای دەستوور کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات.

لەبارەی ئەوەی كە ئاخۆ بە فیعلی هەرێم ئامادەیە نەوت یان داهاتەكەی ڕادەستی بەغدا بكات، هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق وتی: وەفدی هەرێم لە گفتوگۆکانیاندا پێش پەسەندکردنی یاسای موازەنە هەمو ساڵێک لە ۲٠۱٥ ەوە، وتویانە نەوت ئەدەین و دوای پەسەندکردنی یاساکە نەیانداوە.

وتیشی: “ئەمساڵیش هەمان نیەتیان هەیە، ئەوانەی دەڵێن هەرێم بەهانەی بەغدای بڕیوە قسەیەکی دروست ناکەن”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، عێراقیش وەك ساڵانی رابردوو نەماوە بەهانەی نویی سیاسی هەیە بە تایبەت بە هۆی نزیکی هەڵبژاردنەکان، هاوكات ئەوانەی بە نەوت خۆیان بەسەر هەرێمدا سەپاندوە ئامادەنین لە چوارچیوەی دەستوریشدا رێكکەوتن لەسەر نەوت بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا