شاندی دانوستانكار گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌رێم و هه‌فته‌ی داهاتووش دووباره‌ ده‌چنه‌وه‌ به‌غدا

پۆڵه‌تیك پرێس:
شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ولێر، بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو شانده‌كه‌ بچێته‌وه‌ به‌غدا.

ڕۆژی پێنجشەممە 2021/1/28 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە پرسی نەوت و بودجەی فیدراڵی 2021 کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی وەزیران و سەرۆکی شاندی دانوستانکار بەشداربوو، دوایین پێشهات و ڕێڕەوی پڕۆسەی دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی خرایەڕوو. شاندەکە ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکان بەردەوامن بە ئاراستەی گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر بنەمای دەستوور کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان بگەڕێتەوە بەغدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا