مۆرینهۆ كڵۆپ نا ناسم

پۆله‌تیك سپۆرت

ئه‌مشه‌و هه‌ردوو یانه‌ تۆتنهام و لێڤه‌رپووڵ له‌ خولی ئینگلیزی یاریی لوتكه‌ی پرێمه‌رلیگ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه‌ یارییه‌كه‌ دوای ته‌واوبوونی زۆر شتی گرنگ بۆ هه‌ردوو تیمه‌كه‌ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌.

سه‌ره‌تا یارییه‌كه‌ به‌ر له‌وه‌ی ركابه‌ری هه‌ردوو تیپه‌كه‌ بێت، ركابه‌رییه‌كی تووندی نێوان هه‌ردوو راهێنه‌ر مۆرینهۆ و یۆرگن كڵۆپه‌، چونكه‌ له‌ ئێستاوه‌ ده‌ستیانكردووه‌ به‌ شه‌ره‌ قسه‌ له‌سه‌ر یه‌كتری، به‌ تایبه‌تی خۆسیه‌ مۆرینهۆ زۆر حه‌زی له‌م به‌زمانه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت پێش رووبه‌روو بوونه‌وه‌كه‌ جه‌نگی ده‌رونیان له‌گه‌ڵدا بكات.

كڵۆپی راهێنه‌ری لێڤه‌ر كه‌متر خۆی سه‌رقاڵ كردووه‌ به‌ وه‌ڵام كاری، چونكه‌ به‌ پێویستی ده‌زانێت ئه‌نجامی تیپه‌كه‌ی باشتر بكات، له‌ كاتێكدا له‌ خانه‌ی یه‌كه‌می هاتۆته‌ پله‌ی پێنجه‌م به‌ كۆكردنه‌وه‌ی (34) خاڵ و به‌ جیاوازی یه‌ك نوخته‌ له‌ پێش یانه‌ی تۆتنهامه‌.

ئه‌و جیاوازی خاڵه‌ واده‌كات تۆتنهام ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر یاریگای خۆی به‌سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌نجامی خراپی لێڤه‌رپووڵ خۆی بگه‌یه‌نێته‌وه‌ ناوچه‌ی پیك فۆر، كه‌ هه‌موو كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ وه‌كو كۆتایی پێش وه‌خته‌ وایه‌ مادام جیاوازیان یه‌ك خاڵه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ مۆرینهۆ وتی:
“ئێمه‌ یاریی ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریدز، به‌ڵام من كڵۆپ نا ناسم”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک