پۆله‌تیك سپۆرت
چه‌ند رۆژه باسی ئه‌وه ده‌كرێت یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی نوێی (2021-2022) راهێنه‌رێكی تازه بۆ تیپه‌كه‌ی دابنێت، به‌وه‌ش گوشاره‌كانی سه‌ر زێدانی راهێنه‌ری زیاتر كردووه، تا هه‌وڵی زۆرتر بدات بۆ بردنه‌وه‌ی یارییه‌كان و نازناوه‌كان.
راسته زێدان ئه‌نجامی خراپ نییه و هه‌ڵگری خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانه له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید، به‌ڵام ئه‌م راهێنه‌ره لاوازه له په‌روه‌رده‌كردنی یاریزانه لاوه‌كان و كه‌مترین گرنگیان پێده‌دات.
ئه‌وه‌تا هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌رێوه‌به‌ره وه‌رزشییه‌كانی یانه‌ی مێره‌نگی له‌گه‌ڵ ناگلیزمانی راهێنه‌ری لایبزیكی ئه‌ڵمانی قسه‌یانكردووه رووبكاته یانه‌كه‌یان، چونكه ئه‌و راهێنه‌ره به مینی مۆرینهۆ ناسراوه و توانایه‌كی باشی له په‌روه‌رده‌كردنی یاریزانه لاوه‌كان هه‌یه و كه‌مترین پاره له یاریكه‌ری ئاماده‌دا خه‌رج ده‌كات.
هه‌وراز كاوه