كۆمپانیای ئەپڵ ڕوبەڕووی سكاڵای یاسای دەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

كۆمەڵەیەكی ئیتاڵی سكاڵای یاسای دژی كۆمپانیای ئەپڵ دەكات، بەهۆی ئەوەی كۆمپانیاكە بەمەبەست ئامێری ئایفۆنی لەكار خستووە.

كۆمەڵەكە تەكنەلۆجی ئەمریكی ئاگادار كردووەتەوە سكاڵای یاسای تۆمار دەكەن،هاوكات كۆمەڵەیەكیش لە یابان لە جیاتی كۆمەڵەی ئیتاڵی داوای 60 ملیۆن یۆرۆ كە دەكاتە (73 ملیۆن دۆلار) قەرەبوو دەكەن و ئەو قەرەبووەش بە گونجاو دەزانن بۆ ئەوەی بەكارهێنەران پاتری مۆبایلەكانیان بگۆڕن.

سكاڵاكە بۆ مۆبایلەكانی iPhone 6، iPhone 6 Plus، iPhone 6S، iPhone 6s Plusە، لە ساڵی 2014 و2020 نزیكەی ملیۆنێك مۆبایل فرۆشراوە لە ئیتاڵیا،كۆمپانیای ئەپڵیش ئەوە دەخاتەڕوو كە بە مەبەست تەمەنی هیچ ئامێرێكی كورت ناكات و نایوەستێنێت،بەڵكو هەوڵدەدات بەرهەمەكانی جێی ڕەزامەندی بەكارهێنەرانی بێت و كۆمپانیاكە دەشڵێت “بەرپرس نیم لەوەی ڕوویداوە و ڕەتیشیدەكاتەوە بەمەبەست بووبێت”.

دوای تۆماركردنی ئەو سكاڵایانە لەلایەن كۆمەڵەیەكی ئیتاڵی و یابان و ئەوروپی تۆماركرا، بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوو لە پورتوگالیش تۆمار بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا