هۆكاری سەرەكی تەسلیمنەكردنی دۆسییەی نەوت

هۆكاری سەرەكی بۆ تەسلیم نەكردنی تەواوی دۆسیەی نەوتی هەرێم بەبەغدا دوو هۆكارە:
یەكەم: كاتی خۆی عێڕاق هەڕەشەی لەو كۆمپانیایانە كردووە كە نەوتی هەرێم دەردەهێنن و دەیفرۆشن. ئەگەر ئێستا ئەو دۆسیەیە تەسلیم بەعێراق بكرێت و لەداهاتوو ئەگەر كێشەیەك لەنێوان هەرێم و بەغدا دروست ببێت ئەوا هیچ كۆمپانیایەك ئامادە نابێت مامەڵە لەگەڵ هەرێم بكات.

دووەم: كۆمپانیا ئەمنییەكانی هەرێم كە زۆربەیان لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرێمەوە خاوەندارێتی دەكرێن رێگە نادەن ئەو دۆسییەیە تەسلیم بەبەغدا بكرێت چونكە ئەو كۆمپانیایانە بێ ئیش دەبن. لەكاتێكدا ئێستا داهاتێكی خەیاڵیان دەست دەكەوێت…

سێیەم: ئەوەی پێی دەوترێت رێككەوتنی پەنجا ساڵەی هەرێم لەگەڵ توركیا، رێگرێكی سەرەكییە لەبەردەم تەسلیمكردنی دۆسیەی نەوت. كە لەئەسڵدا ئەو رێككەوتنە بەر لەوەی رێككەوتنێكی ئابوری بێت، رێككەوتنێكی ئەمنییە لەنێوان پارتی و ئەردۆگان.

بۆیە هەر بەرپرسێكی هەرێم بەگەورەو بچوكییەوە ئەگەر لێدوان بدات بڵێ هەرێم ئامادەیە نەوت تەسلیم بەبەغدا بكات، تەنیا ئەوەیە درۆیەك دەچێتە سەر ژمارەی درۆكانی دیكەیان…

ئیبراهیم عەلی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا