كەسوكاری كوژراوانی دوو تەقینەوەكەی بەغدا قەرەبوو دەكرێنەوە

ئەم بابەتە 81 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی عێراق بڕیاریدا بەپێدانی بڕی پێنج ملیۆن دینار بۆ كەسوكاری كوژراوانی دوو تەقینەوەكەی بەغدا، هاوكات بڕی 10 ملیۆن دیناریش وەك قەرز دەداتە بریندارەكان.

بانكی رافیدەینی عێراق بڵاویكردەوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر پێشنیازی ئەوان بڕیاری قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری قوربانیانی تەقینەوەكانی بەغدای داوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەپێی بڕیارەكەی مستەفا كازمی بڕی پێنج ملیۆن دینار دەدرێتە كەسوكاری كوژراوەكان و 10 ملیۆنیش وەك قەرز دەدرێـە بریندارەكان، بەشێوەیەك قەرزەكە هیچ سودێكی ناخرێتە سەر و ئەو كەسانە دەتوانن لەماوەی 10 ساڵدا بۆ حكومەتی بگێڕنەوە.

كۆتایی هەفتەی رابردو دوو تەقینەوە بەغدای هەژاندو بەهۆیەوە 32 كەس كوژران و 110 كەسی دیكەش برینداربون، دواتریش كازمی چەندین بەرپرسی ئەمنی لەكارەكانیان دوورخستەوە، پاشان گروپی چەكداری داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكان راگەیاند.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک