ژنێک بە هۆی بڕیاری بەپەلەوە ڕەوانەی دادگا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

ژنێک لە مەکسیک تاوانێکی ترسناک بەرامبەر هاوسەرەکەی ئەنجام دا، لە کۆتایشدا بۆی دەرکەوت کە ئەمە هەڵسوکەوتێکی شێتانەیە بەرانبەر کەسێک کە هاوبەشی ژیانی بووە هەرگیز خیانەتی لێ نەکردووە

بەپێی بڵآو کراوەکان، ژنەکە بە چەقۆ هێرشی کردۆتە سەر پیاوەکەو چەندین چەقۆی لێداوە، دوای ئەوەی وێنەی هاوسەرەکەی بینیوە کە کرداری سێکسی لەگەڵ ژنێک ئەنجام داوە

ئەم ژنە، بەهۆی پەلەکردن و توڕەبوونی زۆرەوە درکی بەوە نەکردبوو، کە ژنی ناو وێنەکە خۆیەتی، ژنەکە لە لایەن پۆلیسی مەکسیکەوە دەستگیر کرا، بە تاوانی ئەوە بە چەقۆ هەردوو دەست و هەردوو قاچی مێردەکەی بە سەختی بریندار دەکات

هیچ هەلێکی نەدا بە مێردەکەی، تاوەکو بۆی ڕوون بکاتەوە کە ئەم وێنانە خۆیەتی، چەند ساڵێک لەمەوبەر گرتوویانە، لەوێدا گەنجتر دەرکەوتووەو ماکیاژی کردووە

ژنەکە بە قۆڵبەستراوی ڕەوانەی دادگا دەکرێت، بەڵام برینەکانی پیاوەکە ئاشکرا نەکراوە لە نەخۆشخانەیەک لە مەکسیک چارەسەری بۆ دەکرێت

مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا