پۆله‌تیك سپۆرت
رۆژنامه‌كان بڵاویاكردۆته‌وه كه به‌رپرسانی یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی مه‌به‌ستیانه ماسیملیانۆ ئه‌لێگری راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی یۆڤانتۆس بكه‌نه راهێنه‌ری تیپه‌كه‌یان.
به‌وهۆیه‌وه سه‌رچاوه‌كان باسی ئه‌وه‌یانكردووه كارگێری رۆما چه‌ند رۆژه له په‌یوه‌ندیدان بۆ رازیكردنی ناوبراو كه ئه‌زموونێكی زۆری له خولی ئیتاڵی هه‌یه. له به‌رامبه‌ردا ئه‌لێگری ده‌رگای به‌روویاندا دانه‌خستووه.
پێشتر ده‌وترا ئه‌و راهێنه‌ره ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی، به‌ڵام كاتێك تۆخێل له‌وێ ده‌ستبه‌كاربوو، ئه‌وه دوور نییه ئه‌لێگری به‌داواكه‌ی یانه‌ی رۆما رازی بێت و ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی گورگه‌كان وه‌بگرێت.