چارەسەری لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و تامكردن

پۆڵەتیك پرێس:
هەستی بۆنكردن یەكێكە لە گرنگترین هەستەكان مرۆڤ هەستی پێناكات تا لە دەستی نەدات، لە كاتی نەمانی هەستی بۆنكردن هەستی تامكردنیش نامێنێت كەسەكە ناتوانێت بۆن و تامەكان لێك جیابكاتەوە.

هۆكارەكانی لە دەستدانی هەستی بۆنكردن و تامكردن، هەوكردنی ڤایرۆسی لوت یان هەناسە، هەستیاری لوت دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەستی بۆنكردن، بەڵام بۆ ماوەیەكی كاتی، هەوكردنی جیوب، بوونی گۆشتی زیادەی ناو لوت، چەندین نەخۆشیش دەبێتە هۆكار وەك غودەی دەرەقی، گورچیلە و جگەر، هەروەها لە ئێستادا توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆناش هۆكارێكە.

چارەسەرەكەی بەپێی هۆكارەكە دەگۆڕێت ئەگەر پەیوەندی بە هەستیاری و هەوكردنەوە هەبێت ئەوا بەكارهێنانی قەترە كە كۆرتیزۆنی تێدا بێت یان شتنی لوت چارەسەرە،ئەگەر گۆشتی زیادە بوو پێویستی بە نەشتەرگەرییە.

ئەو كەسانەی توش دەبن گرنگییان بۆ خواردن كم دەبێت ئەمەش دەبێتە هۆی ناتەندروستی و كەمبونەوەی كێش، هەروەها دەبێت ئامێری ئاگاداركردنەوەی دوكەڵ لە ماڵەكانیاندا دابنێن و ئاگاداری خواردن و غاز بن چونكە كێشەیان دەبێت لە زانینی خوادنی خراپ بوو و دزەكردنی غاز.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا