دەست بەجێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی بایۆمەتری دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی هەرێم دەستی كردووە بە قۆناغی دووەمی بایۆمەتری و لەم قۆناغەدا چەند سیستمێك دروست دەكەن تاوەكو لە ماوەی نێوان 12مانگ تا 16 مانگ قۆناغی دووەم كۆتایی دێت.

هیوا ئەفەندی سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاری حكومەتی هەرێم بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، “قۆناغی دووەمی بایۆمەتری لەم مانگەوە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردن كە تەواوكەری قۆناغی یەكەمە، لەم قۆناغەدا ئەو سیستمانە دروست دەكەین، كە پشت بە زانیارییەكانی قۆناغی یەكەم دەبەستن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، قۆناغەكانی بایۆمەتری رەخسێنەری ئەو خاڵانەن كە لە یاسای چاكسازیدا هاتوون، وەك دابینكردنی دادپەروەری و كەمكردنەوەی خەرجییەكانی حكومەت و نەهێشتنی گەندەڵی و بەدیهاتنی شەفافیەت، لەماوەی 12 تا 16 مانگدا ئەو سیستمانە جێبەجێ دەكرێن.

قۆناغی یەكەمی بایۆمەتری لە ساڵی 2016 دەستی پێكرد و بڕی نزیكەی سێ ملیار دیناری بۆ تەرخانكرا، لەو قۆناغەدا ئەوە ئاشكرا كرا كە زیاتر لە 16 هەزار موچەخۆری نایاسایی هەن و لە موچەیەك زیاتر وەردەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا