بایدن كار بۆ دابینكردنی رێژەیەكی زۆری ڤاكسین دەكات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی نوێی ئەمریكا دوای دەركردنی بڕیارێك لە بارەی ڤاكسینەوە دەیەوێت رۆژانە لە وڵاتەكەی زیاتر لە یەك ملیۆن و نیو هاوڵاتی بەڤاكسینەكە بكوترێن.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، گەشبینە بەخێرایی كاركردن لە كوتانی هاوڵاتیانی ئەمریكی بەڤاكسینی دژە كۆرۆنا بەتایبەت دوای واژۆكردنی بڕیارێك لە بارەی كڕینی ڤاكسینەوە كە بووەتە هۆی ئەوەی كڕیاری حكومەت لە كۆمپانیاكانی بواری كوتان زیاد بكات.

باسی لەوەشكردووە، وڵاتەكەی لە دۆخێكی مەترسیدایە و پێویستی بە پێشكەشكردنی هاوكاری خێرا هەیە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر ئەمریكا پێش ئەوەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی دان بە ڤاكسینی فایزەردا بنێت دەستی بەبەكارهێنانی كرد.

لەئێستاشدا زۆربەی وڵاتان كار بۆ بەدەستهێنانی ڤاكسینەكە دەكەن تاوەكو بەخێرایی ئەو كەسانەی پێ بكوتن كە لە قۆناغی یەكەمدا زیاتر پێویستیان پێیەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا