پۆله‌تیك سپیۆرت
ئه‌م ساڵ یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی زه بێستی به‌خشییه لیڤاندۆڤسكی یاریزانی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی، كه یه‌كه‌مجاربوو ئه‌و یاریزانه له‌نێوان رۆناڵدۆ و میسی بتوانێت ئه‌و خه‌ڵاته بباته‌وه.
هه‌ندێك له میدیاكان هێرشی توندیان كرده سه‌ر فیفا كه نه‌ده‌بوو لیڤا ئه‌و خه‌وڵاته‌ی پَبدرێت، چونكه له‌رووی ناوبانگ و ریكۆرده‌وه كه‌س وه‌كو دووانه لیۆ و كریستیانۆ نییه. له به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌دا فیفا بێده‌نگی هه‌ڵیژارد و هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌دا.
ئه‌وه‌تا رۆژ دوای رۆژ لیڤا خۆی وه‌ڵامی نه‌یاره‌كانی ده‌داته‌وه، كه شایه‌نی ئه‌و خه‌ڵاته‌یه و كه‌س وه‌كو ئه‌و ناتوانێت له‌و خولانه‌ی یانه‌ی بایرن میونخ به‌شداری تێدا ده‌كات رۆڵی تێدا ببینێت.
لیڤاندۆڤسكی ئه‌م وه‌رزه تاكه هێرشبه‌ره توانیه‌تی له كۆی 55 یاریی 80 گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ی بكات، كه ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ی هه‌موو یارییه‌ك گۆڵێك زیاتری بۆ تیمه‌كه‌ی تۆمار كردوه، كه ئه‌وه‌ش هه‌موانی ناچار كرد بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن.