ئاهەنگێکی هاوسەرگیری بە ئۆنلاین ئەنجام دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

ئەندازیار ئەندرو باتمان ی تەمەن ٢٢ ساڵ، لە ناوچەی میرسیساید، لەگەڵ مێتزی گۆسمان ی تەمەن ٢٨ ساڵ لە ناوچەی مەکسیک بە هۆی بەرنامەی (زووم)ەوە، هاوسەرگیری دەکەن دووری نێوان ناوچەکانی ئەم دوو هاوسەرە ٨٠٠٠ کیلۆمەترە، ئەم دوو هاوسەرە لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردووەوە، بە هۆی دروست بوونی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەیانتوانیوە یەکترببینن

ئەم دوو هاوسەرە ناچار بوون ، ئاهەنگەکەیان لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجام بدەن بە ئامادە بوونی ٤٠ کەس لەسەر هێڵی ئینتەرنێت لەگەڵیان، بوکەکە جلی سپی لەبەرکرد، ئاهەنگەکە لە لایەن کۆمپانیای ڕێکخستنی زەماوەندی ئەڵمانیەوە ئەنجام درا، بەپێی یاساکانی یوتا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

ئەم دوو هاوسەرە سێ ساڵ لەمەوبەر لە مەکسیک چاویان بەیەک کەوتووە لەو کاتەی ئەندرو لەگەڵ خێزانەکەی لە پشوو بوون، لەساڵی ٢٠١٩ دا لەژێر تاوەری  ئیڤڵ داوای هاوسەرگیری لە کچەکە کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا