شاندی هەرێم چەند داتاو زانیارییەك دەخاتە بەردەم پەرلەمانی عێراق

پۆڵەتیك پرێس:
وتە‌بێژی رە‌سمی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ناوەرۆكی كۆبونەوەی شاندی دانوستانكاری هەرێم لەبەغدا ئاشكراكردو وتی: گفتوگۆ لە‌بارە‌ی داهات و خە‌رجییە‌كان بە‌ژمارە‌ كراوە.

سە‌میر هە‌ورامی، وتە‌بێژی فەرمی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیران بۆ پۆڵەتیك پرێس وتیشی: لە‌كۆبوونەوە‌كە‌ی شەوی رابردووی لیژنەی دارایی و شاندی دانوستانكاری هەرێم هە‌موو ئە‌و داتا و زانیارییانەی هە‌رێمی كوردستان، كە‌ پێوست بوون بۆ لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مانی عێراق خرانە‌ روو .
هەروەها وتی: كۆبوونە‌وە‌كان بە‌ردە‌وام دە‌بن بۆ ئە‌وە‌ی رێكە‌وتنی مانگی ١٢ی ٢٠٢٠ی حكومە‌تی هە‌رێم و عێراق بچە‌سپێت لە‌ بودجەی ٢٠٢٠.

رۆژی دووشەممە، 25ی كانونی دووەمی 2021، قوباد تاڵەبانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بەسەردانێك گەیشتەوە بەغدا، بە‌ستی چە‌سپاندنی رێككە‌وتنی مانگی 12ـی ساڵی 2020ی نێوان حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستان و حكومە‌تی فیدڕاڵە‌ لە‌سە‌ر پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی 2021 كە‌تێیدا پشكی هە‌رێم بە 12،67٪‏ دیاری كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا