خولەكانی كوردستان وەستان

پۆله‌تیك سپۆرت

لەكۆبوونەوەی رۆژی شەممەی رابردووی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستانیشدا داواكەی ئەفرۆدێت قبوڵكرا، بەڵام سزای دابەزینی بۆ خولی پلەیەكی بەسەردا دراو بەبڕی یەك ملیۆن دیناریش غەرامە كرا.

لەلایەكی تریشەوە هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەو یەكێتییەدا بڕیاردرا كە هەردوو خولی نایاب و پلە یەكی یانەكانی كوردستان لە رۆژی 23/1 تا 10/2/2021 رابگیرێن، ئەو ماوەیەش وادەی زستانەی هاتن و چوونی یاریزانان دەبێت لە نێوان یانەكانی كوردستاندا. سەبارەت بە خولی فوتساڵی كچانیش، تەنیا یاریی ئافرەتانی دهۆك و تەناهی ماوە بكرێت و رۆژی 1/2/2021 ئەم یارییەش لە هۆڵی كۆڵێژی پەروەردەی وەرزشی زانكۆ دهۆك دەكرێت و بەو یارییەش پەردە لەسەر یارییەكانی ئەم خولە دادەرێتەوەو خەڵاتەكانی خولەكە دابەشدەكرێن.

نەورۆز چەند هەنگاوێكی گرنگ سەركەوت
یارییەكانی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی كوردستانیش کۆتاییانهات و هەفتەی ربردوو لەم خولەدا جەولەی کۆتایی قۆناغی یەکەمی یارییەكان كران.

لە گروپی یەكەمدا سیروانی نوێ ئەو هەفتەیە چاوەڕوان بوو، بەڵام سیروان هەرلە لووتكەدا ماوەتەوە، چونكە برایەتی ئەم هەفتەیە دووچاری دووەمین دۆڕاندنی خۆی بوو 0-1 بەدەستی شیروانە، بەو ئەنجامەش هەردوو تیپی شیروانەو برایەتی خاڵەكانیان وەك یەكی لێهاتووەو هەردووكیان ئێستا خاوەنی 12 خاڵن لە 6 یاریی كە كردوویانە و دووەم و سێیەمی ئەم گروپەن.

چەمچەماڵیش خاڵێكی تری خستە سەر كۆی خاڵەكانی و لە یاریگای خۆیدا 1-1 لەگەڵ هەولێر یەكسان بوو، بەو ئەنجامەش چەمچەماڵیش بۆتە ركابەری شیروانەو خاوەنی 9 خاڵەو لە پلەی چوارەمی گروپی یەكەمدایە، هەولێریش ئەمە یەكەمین خاڵە بەدرێژایی پێنج یاریی كە دەیانكات و چوار دۆڕاندنی هەیەو خاوەنی تەنیا خاڵێكە، یاریی هەڵۆ و سۆرانی پێنجەم و شەشەمی هەفتەی رابردووش بە بردنەوەی سۆران كۆتاییهات و سۆران بەم بردنەوەیە كۆی خاڵەكانی بوون بە 6 خاڵ و چووە پێش هەڵۆ و هەولێری دوا تیپی ریزبەندیی.

گروپی دووەم
لە گروپی دووەمیشدا نەورۆز هەنگاوێكی باش بۆ سەرووی ریزبەندیی سەركەوت پاش ئەوەی سێیەمین بردنەوەی یەك لەسەر یەكی لەگەڵ راهێنەری نوێی یانەكە دەستەبەر كردو 3-1 لە دهۆكی بردەوە، ئێستا نەورۆز كۆی خاڵەكانی بوون بە 9 خاڵ و پێش دهۆك كەوت كە هەفتەی پێشوو بە 7 خاڵەوە چوارەمی ریزبەندیی بوو نەورۆز چووە جێگای دهۆك.

زاخۆش لەنێو یاریگای خۆی خاڵێكی گرنگی لەدەستداو لەگەڵ دەربەندیخانی ركابەری یەكسانبوو، هەردووكیان بەم یەكسانبوونە بە 12 خاڵەوە پلەیەك دابەزین و زاخۆ بووە بەدووم و دەرەبندیخان بووە بە سێیەمی گروپەكە، پێشمەرگەی هەولێریش سودی زۆری لە یەكسانبوونەكەی زاخۆ و دەربەندیخان وەرگرت و بە بردنەوەی 1-0 لە پێشمەرگەی سلێمانی، ئەم چووە پلەی یەكەمی ریزبەندی بە 13 خاڵ.

هەرچی یاریی ئارارات و هەندرێنە بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە، لە پیرمام یارییەكە ئەنجام نەدراوەو ئارارات پێش ئەو یارییە 7 خاڵ و هەندرێنیش دوا تیپی ریزبەندییە و 6 خاڵی هەیە.

فوتساڵی كچان
ئەم هەفتەیەش لە خولی فوتساڵی كچانی یانەكانی كوردستاندا یاریی ئەفرۆدێت و ئاكرێ ئەنجام نەدرا، ئەنجامی سێ یارییەكەی تری خولەكە بەمشێوەیە بوون:

*رواندز × سیروانی نوێ (0-8).

*چۆمان × شێخان (8-0).

*ئا.هەولێر ×چوار قوڕنە(9-5).

سەید سادق و كۆیە لە لووتكەدا
لە خولی پلەیەكی یانەكانی كوردستانیشدا پاش تەواو بوونی هەفتەی پێنجەمی یارییەكان و لە گروپی یەكەمدا سەید سادق بێ ركابەر یەكەمی گروپەكەیەتی پاش ئەوەی لەیاریگای خۆیدا 1-0 لە خانەقینی بردەوە و 4 خاڵ لەپێش ئاڵتون كۆپری دووەمەوەیە.

لەگروپی دووەمیشدا كۆیەو شەقڵاوە ركابەریی یەكتر دەكەن بۆ گرتنی لووتكەی ریزبەندیی گروپەكە، پاش ئەوەی ئەم هەفتەیە كۆیە لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا 5-2 لە ئاسۆی بردەوەو بە 11 خاڵ یەكەمی گروپەكەیەو شەقڵاوەی دووەمیش پاش بردنەوە 2-1 لە لە ئاكرێ بە 10 خاڵ دووەمی گروپەكەیە.

ئاشتی و برایەتی یەكەمن
هەرچی خولی تازەپێگەیشتووانی یانەكانی كوردستانیشە پێی ناوەتە هەفتەی شەشەمەوە، یارییەكانی ئەم هەفتەیەی خولەکەش كران و سبەی سێشەممەش یارییەكانی هەفتەی حەوتەم دەكرێن.
لەگروپی سلێمانی و كەركوك-دا ئاشتی برندەوەیەكی گەورەی تۆمار كردو 4-1 لە خاكی شاری كەركوكی بردەوەو بە 14 خاڵ لە 6 یاریی یەكەمی گروپەكەیە، پێشمەرگەی سلێمانی و دەربەندیخانیش 2-2 یەكسانبوون، كۆی خاڵەكانی پێشمەرگە بوون بە 11 خاڵ و دووەمی گروپەكەیە، شۆرجەش پاش ئەوەی لە یاریگای خۆیدا 1-1 لەگەڵ سیروانی نوێ یەكسان بوو، بە 10 خاڵ سێیەمەو خاك چوارەم و سیروان پێنجەمی گروپەكەیە.

لەگروپی هەولێرو دهۆكیشدا ئەم چوار یارییە كران:

*ئارارت × بروسك (0-2).

*دهۆك × زاخۆ (0-0).

*هەندرێن× گارا (0-1).

*پ.هەولێر× هەولێر (2-1).
دوا ریزبەندیشش لە هەردوو گروپەكەدا پاش تەواو بوونی ئەم یارییانە بەو شێوەیەیە کە لە خشتەكەدا دیارییكراوە.

یارییەكانی ئەم هەفتەیە
ئەم هەفتەیە تەنیا یارییەكانی ئەم خولی تازەپێگەیشتووانە بەڕێوە دەچن و یارییەكانیش بەمشێوەیە دەبن كە یارییەكانی هەفتەی حەوتەم دەبن:

گروپی یانەكانی سلێمانی و كەركوك

*خاك × رزگاری.

*سلێمانی × سیروانی نوێ.

*دەربەندیخان× ئاشتی.

*شۆرجە ×پ.سلێمانی.

گروپی هەولێرو دهۆك

*بروسك × دهۆك.

*گارا × ئارارت.

*زاخۆ × پ.هەولێر.

*برایەتی × هەندرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا