پۆله‌تیك سپۆرت
دواجار یانه‌ی پاریسان جێرمان داوای له به‌رگریكاری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید سێرجۆ رامۆس كردووه، ئه‌گه‌ر بێته یانه‌كه‌یان ئه‌وه به ته‌واوی داواكانی رازین و ساڵانه بری 15 ملیۆن یۆری پێده‌ده‌ن، كه له‌مكاتدا یاریكه‌ره‌كه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ریاڵ كێشه‌ی هه‌یه و رازی نییه بۆیه‌ك ساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی تازه بكاته‌وه و ده‌ستكاری مووچه‌كه‌ی بكرێت.
له‌وباره‌یه ئیداره‌ی یانه فه‌ره‌نسییه‌كه ده‌یه‌وێت داواكانی رامۆس جێبه‌جێ بكات و پاره‌یه‌كی زۆریان خستۆته به‌رده‌ستی بۆ ئه‌وه‌ی به گرێبه‌ستی ئه‌مان رازی بێت.
هه‌روه‌ها بارودۆخی خراپی ریال لەروو ئابوورییەوە، کێشەی بۆ رێککەوتن لەگەڵ رامۆس دروستکردووە، بەتایبەت کە یاریزانەکە نایەوێت دەستکاری مووچەکەی بکرێت، به‌ڵام ریال مەدریدیش دەڵێت ئەگەر بۆ دوو ساڵ بێت پێویستە مووچەکە بەرێژەی 10% کەمبکەنەوە و رامۆسیش ده‌ڵێت نا.