پۆله‌تیك سپۆرت
دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز وه‌ك راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی ده‌ستبه‌ركاربوو، ئه‌مرۆ به‌پێی هه‌واڵه‌كانی رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی فرانك لامپارد له ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌ی چێڵسی دوورخرایه‌وه.
پێشر ره‌خنه‌ی زۆر له‌م راهێنه‌ره لاوه گیرا كه نه‌ده‌بوو ئاوا ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌یه‌كی گه‌وره له ئه‌ستۆ بگرێت، به‌ڵام ناوبراو ئه‌وه‌ی ره‌تده‌كرده‌وه، پێی وابوو یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی وه‌ك راهێنه‌ر له تیپه گه‌وره‌كانه‌وه بێت باشتره.
لامپاره دوای ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی به لیسته‌ر سیتی دۆرا، له كۆی هه‌شت یاریی ئه‌م دوایه‌ی ژماره‌ی شكسته‌كانی بووه پێنج و ئه‌مرۆ ئیداری تیپه‌كه بریاری دورخستنه‌وه‌یاندا.