ترەمپ لە دامەزراندنی پارتەکەی پاشگەزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پیشووی ئەمریکا پاشگەزبووەوە لە دامەزراندنی پارتە سیاسییەکەی کە بڕیاربوو ببێتە پارتی سێیەم و رکابەر لەگەڵ کۆمارییەکان و دیموکراتەکان.

کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، جەیسۆن میلەر، راوێژکاری هەڵمەتی سیاسی ترەمپ باسی لەوە کردووە، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هاوکاری خۆی پێشکەشی کۆمارییەکان دەکات لە هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پیران بۆ ساڵی 2022.

هاوکات، میلەر جەختی لەوەکردەوە، جگە لە پلانی پاڵپشتیکردنی کۆمارییەکان، دۆناڵد ترەمپ هیچ پلانێکی دیکەی نییە.

لەلایەکی دیکەوە، ماگی هابەرمان، پەیامنێری رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە تویتێکدا نوسیوییەتی: ترەمپ بڕوای بەوەهێناوە واز لە بیرۆکەی دامەزراندنی پارتە نوێکەی بهێنێت.

لەماوەی رابردوودا، رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، ترەمپ لەگەڵ کەسە نزیکەکانی تاوتوێی دامەزراندنی پارتێکی نوێی سیاسی کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا