تابلۆیەک بە نزیکەی دوو ملیۆن یۆرۆ دەفرشرێت

پۆڵەتیک پرێس

ڕۆژی شەممە لە مەزادێکی ئاشکرا دا تابلۆی وێنە کێش بەیار سۆلاج، بە نرخی یەک ملیۆن و نیو یۆرۆ لە شاری کان ی فەڕەنسا، کە سەرۆکی سەنگال لیۆپۆلد سیدار سەنگالی خاوەنی بوو، فرۆشرا

بە پێی بڵاوکراوەکان لە ماڵی کان، تابلۆکە لەسەر قوماشی کانفاس بە بۆیەی زەیتی بە کەمێک ڕەنگی زەردی نزیک لە ئاڵتونی، دروست کرابوو

کان ئاماژە بەوە دەکات کە تابلۆکە، بە ئەوروپیەک فرۆشراوە، کە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بەشداری لە مەزادەکەدا کردووە، حەوت کەس بەشداریان لە مەزادەکەداکردووە، شەش کەسیان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بووە، نرخی تابلۆکە بە ١٨٠٠ یۆرۆ خەمڵێنراوە، زیاد کردنەکان لە سەرەتاوە ە ٦٠٠ هەزار یۆرۆ دەستی پێ کردووە

تابلۆکە لە ماڵی سەرۆکی سەنگال و هاوسەرەکەی لە ڤێرسۆن ماوەتەوە، کە ئەو دوو هاوسەرە لە ساڵی ١٩٨٠ وە تیایدا ژیاون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا