پارتی بۆچی لەم فیلمەی ئێرانیەكان نیگەرانە؟

فیلمە دیكۆمنتاریەكەی یٔێران كەلەسەربارزانی كردوویەتی دەلالەت لە هاواری بارزانی بۆ یٔێرانیەكان و داوای لەشەخسی حاجی قاسم سلێمانی كردووە بگاتەفریادی بۆپاراستنی لەهێرشی داعش ،پارتی خراپ نیگەران كردووە،بەڵام نیگەرانیەكە هێندەی لەسەر بەشێك لە پەردەلادانەلەسەر فایلێكی گوماناوی، هێندە لەسەر ڕوكەشی فیلەمەكە نییە.

ئەوەی پارتی نیگەران كردووە كابرای نزیك لەبارزانی لەپڕێكا خۆیدەكابەژورداو، دەڵێت” تەیارەكە گەیشت و خێزانەكەتانی بەسەلامەت گەیاند” واتە بارزانی بەشە گرنگەكەی ناو بنەماڵەكەیانی دەربازكردووە لەكوردستان ومتمانەی بە پێشمەرگەو قودرەتی هەرێمەكەی خۆی نەبووە كەخۆی یٔەوكات سەرۆكی هەرێم بوو و ڕاستەوخۆش سەرۆكی هێزەچەكدارەكان بووە.

دیوێكی تری نیگەرانیەكەی پارتی لەوەیە واپیشان دەدرێت كەبارزانی هەوڵی داوە دەست وپەنجەلەگەڵ داعش نەرم بكات وهەوڵی ڕێككەوتنی داوەلەگەڵیان ومەسەلەی شەنگال وهتد..!

هەتا چەند ئەو فیلمە بۆ ئێمە جێگای باوەڕە ئەوەیان شتێكی ترە، بەڵام ڕەنگە پێویست بەو نیگەرانییە نەكات بالەدوای چوان نەچین، بەڵكو دوعابكەین دەستێك بەڕیش دا بهێنین بڵێن شكور كە”صدام حسین” نەماوە ئەگینا ئێستا ئەوەی بەدوژمنی دوژمنم دۆستمەش ناوتان دەهێنا گرتنەوەی هەولێری لەبەرانەردا پێدەفرۆشتنەوە بەفیلمێكی دیكۆمێنتاری چۆن جەلالیەكانی بۆ لەهەولێر وەدەرنان وقەتڵ وعامی كردن، ئەبێ دەستەو دوعاش بۆ ئەردۆغان بوەستین كە ئەویش ڕووی وەرنەگێڕێت ئەگینا ئەویش هەڵمەتی تەیارەكانی ساڵی1997 تی سەركەپكی دارەبەن و بنەباویتان پێدەفرۆشێتەوە كاتێ لەمقەڕەكانی یەكێتی یان دەدا.

سیاسەت كردن ئەوە نیە ڕۆژێك وڵاتێكی ئیقلیمی بهێیتە ناو خۆی خۆت و ڕزگاربكات،دواتر بەدوژمن ناوزەدی بكەیت،دەبینیت ئاوا لەقاچ وقولت دەیٔاڵێت.

پشتیوان جەمال

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا