پۆڵەتیک پرێس
سەرۆکی ئەمەریکا ڕێککەوتنی نێوان ئیمارات و ئیسڕائیل بەساتەوەختێکی ڕاستەقینەی مێژوویی ناو دەبات و دەڵێت؛ چاوەڕوان دەکەم وڵاتانی تری عەرەبی چاو لە ئیمارات بکەن.
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە کاردانەوەی ڕێککەوتنی نێوان ئیمارات و ئیسڕائیل، لە تووتێکدا نوسیوویەتی؛” لە ئێستادا کە پەیوەندییەکان دروست بوون، چاوەڕوان دەکەم وڵاتانی تری عەرەبیش چاو لە ئیمارات بکەن.”
تڕەمپ ئەوەشی نوسیووە؛ “بهیهكگهیشتنێكی مهزنه، ڕێكهوتنێكی ئاشتی مێژووییه له نێوان دوو هاورێی مهزن-دا ئهویش ئیسرائیل و ئیمارانی عهرهبین”.
بە پێی ڕێککەوتنی نێوانیان، لە چەند هەفتەی داهاتوودا هەردوو لایەنی ئیماراتی و ئیسڕائیلی کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی مۆرکردنی ڕێککەوتنەکان لەسەر گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆ، ئاسایش، پەیوەندییەکان، وزە، گەشتیاری و خزمەتگوزاری تەندروستی.
هاوکات ئیمارات و ئیسرائیل پلانیشیان هەیە ” دەستبەجێ هاوکارییەکانیان لەسەر چارەسەرکردن و دروستکردنی ڤاکسینێکی ڤایرۆسی کرۆنا، فراوان و خێرا بکەن.
ڕۆژی ٥شەممە١٣ی ئاب، بە نێوەندگیریی ئەمریکا و بەچاودێری دۆناڵد تڕەمپ، ئیمارات و ئیسڕائیل ڕێککەوتنێکی هاوبەشیان واژوو کرد، بەمەش ئیمارات دوای میسرو ئورودن بووە سێهەم وڵاتی عەرەبی کە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئیسڕائیلدا هەیە.