حەلبوسی دەچێتە كوەیت

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ بەشێك لەپەرلەمانتارانی عێراقی سەردانی وڵاتی كوەیت بكات.

ماڵپەڕی شەفەق نیوز لەزاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە، هەرچەندە تائێستا ئامانجی سەردانەكەی حەلبوسی ئاشكرا نەكراوە، بەڵام رۆژی یەك شەمە 24ی كانونی كانونی دووەم سەرۆكی پەرلەمان بۆ تاتوێكردنی چەند پرسێك دەچێتە كوەیت.

ئاماژە بەوەشكراوە، ژمارەیەك سەرۆك و جێگیری سەرۆكی فراكسیۆنە جیاوازەكانیش یاوەری حەلبوسی دەكەن بۆ كوەیت.

16ی ئەیلولی ساڵی رابردوش حەلبوسی سەردانی كوەیتی كردو لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی كوەیت كۆبوەوە، ئەوەش بەئامانجی تاوتوێكردنی پەیوەندی و هەماهەنگی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا